هێرشده‌كرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ته‌ڕابلوس
سه‌یوان عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی باڵیۆزخانه‌ی عیراق له ته‌ڕابلوس له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تایبه‌ت به PUKmedia رایگه‌یاند: باره‌گاكه‌مان له ناوچه‌ی (كه‌رجی)ـه له ته‌ڕابلوسى پایته‌خت، له‌كاتێكدا شۆڕشگێڕان به‌هۆی په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسی له‌نێوان عیراق و لیبیادا كه بۆماوه‌ی 5 ساڵه ئه‌و بینایه وه‌كو باڵیۆزخانه به‌كارنه‌هاتووه، چه‌ند گروپێكی نه‌ناسراو روویان له باڵیۆزخانه‌كه كرد‌و ده‌ستیانكرد به هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه، له‌ئه‌نجامدا كه‌ره‌سته‌كانیان دزی و ئه‌وه‌ی مایه‌وه شكاندیان و بیناكه‌یان به‌ته‌واوی تێك‌شكاند كه به‌وهۆیه‌وه زیانیكی زۆر به‌ر باڵیۆزخانه‌كه كه‌وت.
هۆكاری ئه‌و هێرشكردنه‌ش بۆ سه‌ر ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه كه‌ناڵی ئاسمانی (ئه‌لڕای) كه له‌لایه‌ن (مشعان جبوری)ـه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و قه‌زافی پشتگیری لێده‌كات له‌و بینایه‌وه په‌خشی خۆیكردووه، له‌كاتی په‌خشكردنی مه‌جلیسی گواستنه‌وه‌ی لیبیا له‌و كه‌ناڵه‌وه به هه‌ڵه باسی له‌هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی (ئه‌لعراقیه)ـی كردووه، بۆیه له‌مباره‌یه‌وه سه‌یوان عه‌بدوڵڵا وتی: پێویسته ئه‌وه روونبكرێته‌وه‌و رێگری بكرێت له‌وه‌ی كه ئه‌و جۆره كه‌ناڵانه هه‌واڵ و رووداوه‌كان وه‌ك خۆی بڵاوبكه‌نه‌وه، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه‌ی خۆیان و لایه‌نگرانی خۆیان ده‌گونجێت.
