لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق ناوچه سنوورییه‌كان به سه‌ر ده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، چاوه‌رِوان ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا بكات\".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌و لیژنه په‌رله‌مانیه به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان كه له لایه‌ن وڵاتی توركیایه‌وه بۆردوومان كراون به سه‌ر ده‌كرێنه‌وه و وورده‌كاری بۆردوومان و زیانه‌كان ئاماده ده‌كرێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه له سه‌ر داواكاری زۆرێك له په‌رله‌مانتارانی فراكسۆنه جیاوازه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق بووه\"".
وتیشی\"" ره‌نگه له ماوه‌ی داهاتوو له سه‌ر بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كان فراكسۆنی هاویه‌مانی كوردستانی داواییه‌كی یاسایی بۆ دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌رز بكاته‌وه\""."
