سه‌رۆك كۆمار و جێگره‌كانى جه‌ختیان له‌ ره‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى گونجاو و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى هه‌ولێر كرده‌وه‌

سه‌رۆك كۆمار و جێگره‌كانى جه‌ختیان له‌ ره‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى گونجاو و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى هه‌ولێر كرده‌وه‌
له‌ به‌غدا به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدرال له‌ گه‌ڵ هه‌ر دوو جێگره‌كه‌ی تارق هاشمی و خوزه‌یر خوزاعی كۆبۆوه‌ . له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رێزیان له‌میانه‌ی ئه‌م رووداو پێشهاتانه‌ی كه‌ له‌ ئارادایه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی ئه‌مرۆی سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێمایه‌تی و نێو ده‌وڵه‌تی.

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی عێراق تاڵه‌بانی ته‌ئكیدی له‌ سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان كرده‌وه‌ بۆ زه‌مینه‌ خۆشكردن بۆ به‌ره‌و پێشوه‌چوونی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و پابه‌ندبوون به‌ بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان كوتله‌ سیاسیه‌كان و به‌لاوه‌ نانی ناكۆكییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان .
Top