كلینتۆن: پێویسته كوتله سیاسیه‌كان له‌سه‌ر كاندیده‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆى عێراق رێك بكه‌ون
به‌پێی رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت؛ كلینتۆن به‌دووری نه‌زانی قاعیده له پشت ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو چه‌ند شارێكی عێراقه‌وه بووبێ كه سه‌دان قوربانییان لێ كه‌وته‌وه و گوتی ره‌نگه قاعیده بیه‌وێ جارێكی تر خۆی له عێراق بسه‌پێنێته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانی دیدارێكی هاوبه‌شدا هات له‌گه‌ڵ لیون بانیتای وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و تێیدا باسی له دۆخی ئاسایشی عێراق كرد و جه‌ختی له‌وه كرد، پێویسته كوتله سیاسییه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند كاندیدێك بۆ پۆسته‌كانی وه‌زیری به‌رگری و ناوه‌خۆ رێك بكه‌ون.
كلینتۆن گوتی پێویسته حكوومه‌تی عێراق هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوه‌خۆ ده‌ستنیشان بكات.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به بایه‌خی پێوه‌ندیی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ عێراقدا كرد. بانیتا رایگه‌یاند حكوومه‌تی عێراق ئاماده‌یی پێشان داوه بۆ تاوتوێكردنی ئیمزاكردنی رێكه‌وتنامه‌یه‌كی نوێ بۆ هێشتنه‌وه‌ی هه‌ندێ له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دوای ساڵی دوو هه‌زار و یازده، هاوكات جه‌ختی كرد كه كرده شهڕوانییهكانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆتایان هاتووه و ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌و هێزانه‌یش بمێننه‌وه ئه‌وه ئه‌ركیان مه‌شقپێكردن و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی عێراق ده‌بێ.
