موحسن سه‌عدوون: مالکی ده‌بێت له به‌رنامه‌ی حکومه‌تدا پابه‌ندی ده‌ستوور و رێککه‌وتنه سیاسییه‌کان بێت
موحسن سه‌عدوون له‌وباره‌یه‌وه به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: بڕیار بوو له دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جگه له به‌رنامه‌ی حکومه‌ت، گفتوگۆ له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان بکرێت، به‌ڵام له‌به‌ر که‌میی کات و هه‌ندێک هۆکاری دیکه گفتوگۆیه‌که نه‌کرا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: ئێمه وه‌ک فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان تێبینیی گرنگمان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حکومه‌ت هه‌یه و داوا ده‌که‌ین هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له به‌رنامه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێنه‌کراوه، جێ‌به‌جێ بکرێت، چونکه ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی پێک هاتووه و ئه‌و پرۆژانه‌ی جێ‌به‌جێی ده‌کات له حکومه‌تێکدایه که وه‌ک حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی ناسراوه و هه‌موو لایه‌نه‌کان تێیدا به‌شدارن و ده‌بوا له به‌رنامه‌ی حکومه‌ت ئاماژه به پابه‌ندیی سیاسی و ده‌ستووری و خزمه‌تگوزارییه‌کان کرابا و هه‌روه‌ها ئاماژه به چاره‌سه‌ر کردنی هه‌موو کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ئیتحادی کرابا به ماده‌ی140یشه‌وه و ئێمه داوا ده‌که‌ین له دانیشتنه‌کانی دیکه‌دا ئه‌م پابه‌ندییه سیاسییانه له به‌رنامه‌ی حکومه‌تدا بگونجێنرێت.
موحسن سه‌عدوون روونی کرده‌وه: گفتوگۆکان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ر بابه‌تێک له لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار گفتوگۆ ده‌کرێت و له دواییشدا داوا له سه‌رۆک وه‌زیران ده‌کرێت ئاماده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت، چونکه لێره‌دا پابه‌ندییه‌کی سیاسی له‌ناو به‌رنامه‌که‌دا هه‌یه، چونکه ئه‌م به‌رنامه‌یه نه‌خشه‌رێگایه و ده‌بێت سه‌رۆک وه‌زیران پابه‌ندیی خۆی به ده‌ستوور و به رێککه‌وتنه سیاسییه‌کان رابگه‌یه‌ندێت به رێککه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێره‌وه.
سه‌باره‌ت به ئاماژه نه‌کردنی ماده‌ی140 و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی په‌یوه‌یست به هه‌رێم له به‌رنامه‌ی حکومه‌تدا، سه‌عدوون گوتی: به دڵنیاییه‌وه له گفتوگۆکانی داهاتوو کرانه‌وه‌یه‌ک ده‌بێت و ئه‌م بابه‌تانه‌ش جێگه‌ی گفتوگۆن و ئه‌م به‌رنامه‌یه یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه و هه‌موار ده‌کرێت."
