سبەی یه‌كه‌م رِۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانە بەپێی رۆژمێری شیعەكانی عێراق

سبەی یه‌كه‌م رِۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانە بەپێی رۆژمێری شیعەكانی عێراق
دواى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانى عێراق و وه‌قفی سونه‌ى عێراق، رِۆژى دوشه‌مه‌ى كرده‌ یه‌كه‌م رِۆژى مانگى رِه‌مه‌زان، گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى شیعه‌ى عێراق سبه‌ینێ سێ شه‌ممه‌ وه‌ك یه‌كه‌م رِۆژى مانگى رِه‌مه‌زان دیارى ده‌كات.

ئه‌مرِۆ دوشه‌ممه‌ \"عه‌لى سیستانى\"" گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى شیعه‌ له‌ عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ رِۆژى سێشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رِۆژى مانگى رِه‌مه‌زانه‌ و شیعه‌كانى عێراق له‌ سبه‌ینێوه‌ به‌رِوژو ببن.

سیستانىئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ رِۆژى دوشه‌ممه‌ ته‌واوكه‌رى مانگى شه‌عبانه‌ و رۆژى سێ شه‌ممه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رِۆژى مانگى رِه‌مه‌زان.

شایانى باسه‌ دیوانى وه‌قفى سونى عێراق زۆرینه‌ى وڵاتانى ئیسلامى جیهان ئه‌مرِۆ دوشه‌ممه‌یان وه‌ك یه‌كه‌م رِۆژى مانگى رِه‌مه‌زان ده‌ستنیشان كردوه‌."
Top