عارف تەیفور: داوا دەکەم پەلە بکرێ لە لەسێدارەدانی سوڵتان هاشم و حوسێن رەشید

عارف تەیفور: داوا دەکەم پەلە بکرێ لە لەسێدارەدانی سوڵتان هاشم و حوسێن رەشید
ئەمڕۆ چوارشەممە عارف تەیفور جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای کرد پەلە بکرێ لە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی دارودەستەی رژێمی پێشوو لەوانە سوڵتان هاشم و حوسێن رەشید.
نووسینگەی تەیفور لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست رادیۆی دیجلە کەوت، هاتووە، جێبەجێکردنی حوکمەکانی لەسێدارەدانی دارودەستەی رژێمی رووخاو رێزلێنانە لە کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و هەڵەبجە و ئەنفالکراوان و خێزانی شەهیدانی راپەڕینە مەزنەکەی بەهار.

تەیفور داوای لە بەرگریکارانی دارودەستەی رژێمی رووخاو کرد ئەو تاوانانەی رژێمی شۆڤینی لە دژی گەلی عێراق ئەنجامیان دا بێننەوە یادی خۆیان.

تەیفور ئەو هەوڵانەی رەت کردەوە کە هەندێک پاڵەپەستۆی سیاسی و راگەیاندن دەکەن بەئامانجی راگرتنی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگا لە دژی ئەو تۆمەتبارانە لەوانە سوڵتان هاشم و حوسێن رەشید.
Top