کۆبوونەوەی سەرانی کوتلە سیاسییەکان بۆ شەممەی داهاتوو دواخرا
نووسینگەی سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەهۆی سەرقاڵبوونی کوتلە سیاسییەکان بەکۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و لەسەر داوای هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەن، بڕیاردرا وادەی کۆبوونەوەی سەرانی کوتلە سیاسییەکان بۆ ئێوارەی شەممەی داهاتوو رێککەوتی 30 تەمموز دوا بخرێ.
پێشتریش نووسینگەی سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، نووسینگەکە سەرانی کوتلە سیاسییەکانی بانگهێشت کردووە بۆ ئامادەبوون لە کۆبووەیەکی تر رۆژی پێنجشەممە بەمەبەستی تاوتوێکردنی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکانی ئێستای وڵات.
