ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەک بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان لەبارەی ئامانجکردنی پزیشکان لە کەرکوک پێک دێنێ
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران بەرادیۆی دیجلەی راگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگی دا لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان لەبارەی ئامانجکردنی پزیشکان لە پارێزگای کەرکوک.
روونیشی کردەوە، لیژنەکە لە شەش ئەندامی هەریەک لە لیژنەی ئەمن و بەرگری و تەندروستی و مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەران پێک هاتووە.
هەفتەی رابردوو لە شاری کەرکوک دکتۆر ئەدۆل عەلی مەحمود و سافی هەرزانی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە رفێنران.
