عادل بەرواری: رێككەوتنی نێوان عێراقیە و دەوڵەتی یاسا ئەستەمە
ئەمڕۆ سێ شەممە \"عادل بەرواری\"" راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: كێشەی سەرەكی نێوان هەردو لیستی عێراقیە و دەوڵەتی یاسا نەبونی متمانەیە لەنێوانیاندا كە بەجۆرێكە هیچ لایەكیان متمانە بەوی دی ناكەن.
بەرواری وتیشی: لیستی عێراقیە دەیەوێت ئەنجومەنی سیاسەتە ستراتیژیەكان دەسەڵاتێكی زۆری هەبێت كە هاوشان بێت لەگەڵ دەسەڵاتەكانی سەرۆك وەزیران، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی سیاسەتە ستراتیژیەكان دەستوری نییە و لەدەستوردا ئاماژەی پێنەكراوە.
راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەرێمی كوردستان رێككەوتنی نێوان هەردو لیستی عێراقیە و دەوڵەتی یاسای بە ئەستەم ناوبرد.
سەرچاوە/ رۆژنامەی حەیات
"
