ئەندامێکی هاوپەیمانی کوردستانی: لەسێدارەدانی سوڵتان هاشم و حوسێن رەشید پێویستی بەنووسراوی کۆماری نییە
سەعدوون لە لێدوانێکدا بەرادیۆی دیجلەی راگەیاند، بڕیارەکانی دادگەی باڵای تاوان لەبارەی لەسێدارەدانی سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری و حوسێن رەشید جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپا لە سەردەمی رژێمی پێشوو بەبێ ئەوەی پێویستی بەنووسراوی کۆماری بی جێبەجێ دەکرێن.
پێشتر دادگەی باڵای تاوان بڕیاریدا بەلەسێدارەدانی هەریەک لە عەلی حەسەن مەجید و سوڵتان هاشم و حوسێن رەشید تکریتی، دوای تاوانبارکردنیان بەئەنجامدانی هەڵمەتەکانی ئەنفال.
