نووسینگەی هاشمی بەفەرمی ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی وەزارەتی بەرگری راگەیاند
عەبدولئیلاه کازم گوتەبێژی رەسمی نووسینگەی هاشمی لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دیجلە وتی: \"هاشمی ئامادەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگری، چونکە شارەزاییەکی باشی هەیە لەمبارەیەوە\"".
روونیشی کردەوە، ئەگەر هاشمی ئەو پۆستەی بەوەکالەت وەربگرێ، لە هەمان کاتدا دەتوانێ پارێزگاری لە پۆستەکەی خۆی وەک جێگری سەرۆک کۆمار بکات، ئەگەرنا ئامادەیە واز لەو پۆستە بێنێ ئەگەر پۆستی وەزارەتی بەرگری پێ پسپێردرێ.
لەبارەی ئەوەی کێشەیەک لە نێوان هاشمی و نوری مالکیدا هەیە و بووەتە بەربەست لەبەردەم وەرگرتنی ئەو پۆستە، کازم وتی: \""گیروگرفت لە هەموو پرۆسەی سیاسیدا هەیە، بەڵام ئەوە نەبووەتە بەربەست و چارەسەر دەکرێ\""."
