ئەمەریكا بەنیازە ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی له عێراق بهێڵێته‌وه
ئه‌حمه‌د عه‌لوانی له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز وتی: \"ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌یانه‌وێ ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق بهێڵنه‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌گاته نزیكه‌ی بیست هه‌زار كه‌س، ئه‌وانه‌ش پێویستییان به‌ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی سه‌ربازی هه‌یه بۆ پاراستنیان، به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك كۆمپانیای ئه‌منی قه‌ده‌خه كراون له عێراق كار بكه‌ن به‌هۆی روودانی چه‌ندین پێشێلكاری كه له ماوه‌ی پێشوودا روویان دا\"".
وتیشی: \"" سه‌ردانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق به‌ئامانجی درێژه‌پێدانی رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا بوو\""، هه‌روه‌ها وتی: \""له ماوه‌ی داهاتوودا دانوستان له نێوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ساز ده‌كرێ سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی چه‌ند هێزێكی ئه‌مه‌ریكایی له عێراق دوای ساڵی 2011\"".
روونیشی كرده‌وه، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌یوه‌ندی به‌كوتله سیاسییه‌كان یان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یان حكوومه‌ت نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌نوری مالكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان\""، جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته مالكی راپۆرتێك له‌باره‌ی ئاماده‌یی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییی ئه‌منی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش به‌حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات\"".
دووشه‌ممه‌ی رابردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دووپاتی كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندن بهرێككهوتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و واشنتۆن بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كان له كۆتای ئه‌مساڵدا، جه‌ختیشی كرده‌وه تا ئێستا هیچ داوایه‌كی پێشكه‌ش نه‌كراوه بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له وڵات.
رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و واشنتۆن كه له ساڵی 2008 ئیمزا كرا، برێتی بوو له‌وه‌ی تا كۆتای ئه‌مساڵ 2011 سه‌رجه‌م هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری خاك و ئاسمانی عێراق بكشێنه‌وه.
-PNA"
