سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى جێگره‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق رِایگه‌یاند: به‌هۆى سوربونى \"عادل عه‌بدولمه‌هدى\"" جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى \""جه‌لال تاڵه‌بانى\"" سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى په‌سه‌ندكرد.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به ورده‌كارى په‌سه‌ندكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى نه‌كرد.
شایانى باسه له كۆتایی مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا عادل عه‌بدولمه‌هدى جێگرى سه‌رۆك كۆمار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شی جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمار كرد به‌هۆى نارِه‌زایی هاوڵاتیانى عێراق له‌سه‌ر دانانى سێ جێگرى بۆ سه‌رۆك كۆمار."
