نوجێفی: باسی پێکهێنانی هه‌رێمێکی سوننه‌م نه‌کردووه
ئوسامه نوجێفی له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: هۆی ئه‌م بابه‌ته، پرسیاری یه‌کێک له رۆژنامه‌نووسان بوو و وڵامه‌که‌ش به خێرایی دراوه و ئه‌مه‌ش بووه هۆکاری خراپ تێگه‌یشتن.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: ئه‌م لێدوانه، کێشمه‌کێشی سیاسیی لێکه‌وتۆته‌وه و هه‌ندێک له نوێنه‌ران ئیمزایان له‌سه‌ر کۆکردۆته‌وه.
نوجێفی جه‌ختی کرده‌وه: من باسی پێکهێنانی هه‌رێمێکی سوننه‌م نه‌کردووه، ته‌نیا وڵامی یه‌کێک له رۆژنامهوانهکانم له‌سه‌ر ره‌وشی سوننه‌کان له عێراق داوه‌ته‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی کرده‌وه: له عێراق ته‌نیا یه‌ک هه‌رێم هه‌یه، ئه‌ویش هه‌رێمی کوردستانه و به‌پێی ده‌ستووری عێراقیش، رێگه دراوه هه‌رێمێک یان چه‌ند هه‌رێمی دیکه‌ش پێکبهێنرێت."
