\"فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان پشتگیری پێكهێنانى حكومه‌تێكى زۆرینه‌ ده‌كات له‌ عێراق\"""

\
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌گه‌ری پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى عێراق، فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان پشتگیرى له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى وه‌زارته‌كانى عێراق ده‌كات.

\"خالید شوانى\"" ئه‌ندامى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان و سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق رِایگه‌یاند: ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان پشتگیری له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى بنكه‌فراون و زۆرینه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى عێراق به‌شدارى تێدا بكات.

وتیشی: له‌ئه‌گه‌رى شكستهێنانى حكومه‌تى هاوبه‌شى نیشتیمانى تاكه‌ چاره‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌یه‌ له‌ عێراقدا.

شوانى پشتگیری لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ربرِی بۆ حكومه‌تێك كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدارببن.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌سوات عێراق"
Top