وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق چاودێری چری باری ته‌ندروستی له پارێزگاكان ده‌كات
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
مه‌ڵبه‌ندی ده‌ستنیشانكردنی نهخوَشیهكانی سینك و هه‌ناسه‌دان له رێگای سه‌ردانی مه‌یدانی چاودێری و سه‌رپه‌رشتی دیاری كردنی نهخوَشی سیل ده‌كات له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق.
یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال محه‌مه‌د جه‌بر به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\"له چوارچێوه‌ی پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به بنبرِكردنی نهخوَشی سل له رێگای جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی نیشتمانی بنبرِكردنی ئه‌م نهخوَشیه چه‌ندین تیمی سه‌رپه‌رشتیاری تایبه‌ت بوَ چاودێری ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی نوَرینگهكانی راوێژكاری نهخوَشیهكانی سینك كردوه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌و نه‌خۆشانه له هه‌ر یه‌ك له پارێزگه‌كانی دیوانیه، سلێمانیه، دهۆك، دیاله، زی قار و كه‌ركووك بووه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانانه‌دا له نزیكه‌وه له حاڵه‌تی ئه‌م نهخوَشیه و ئه‌و روێ و شوێنانه‌یان كوَلێوهتهوه كه بوَ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و حاله‌تانه‌ی له نێو هاووڵاتیان به‌دیار ده‌كه‌ون\"".
وتیشی\"" دوَزینهوهی ئه‌و حاڵه‌تانه ئاماژه‌یه بوَ به‌رزی ئاستی چاودێری كردنی حاله‌ته‌كانی ئه‌م نهخوَشیه و رێوشوێنی چاره‌سه‌ر كردنه‌كه‌ی و چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خوشی سیل له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك كه دوَزینهوه و چاره‌سه‌ر كردنی 80% ئه‌م حاله‌تانه له خوَ ده‌گرێ له نیوان ساڵه‌كانی 2013 ــ 2015 تا ده‌گاته‌ی دوَزینهوه و بن بر كردنی نهخوَشیهكه به ته‌واوه‌تی له ساڵانی دوای ئه‌وه‌ی\"".
"
