حیزبی ده‌عوه‌: پێویسته‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكشێنه‌وه‌

حیزبی ده‌عوه‌: پێویسته‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكشێنه‌وه‌
حیزبی ده‌عوه‌ى ئیسلامى چوه‌ رِیزی ئه‌و لایه‌نانه‌ى داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن له‌ واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا.

ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ حیزبی ده‌عوه‌ى ئیسلامى به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى ئاشكرا كرد و داواى كرد هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا بكشێنه‌وه‌.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا حیزبی ده‌عوه‌ى ئیسلامى بڵاوى كرده‌وه‌: عێراق چی دی پێویستى به‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا بكشێته‌وه‌.

به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق پێویسته‌ له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بكشێننه‌وه‌.

له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا حیزبی ده‌عوه‌ داوا له‌ حكومه‌ت و پارله‌مانى عێراق ده‌كات رِێگه‌نه‌ده‌ن به‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و واده‌ى مانه‌وه‌یان درێژ نه‌كه‌نه‌وه‌.
Top