پارله‌مانتارانى عێراق داواى قه‌ره‌بو له حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتارانى عێراق له‌هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى ئیمزادان به‌مه‌به‌ستى داواكردنى قه‌ره‌بو له حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌كاتى هێرش كردنه سه‌ر عێراق له ساڵى 2003.
لیستى ئه‌حرار له پارله‌مانى عێراق له‌هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى ئیمزاى پارله‌مانتارانه بۆ پێشكه‌ش كردنى به سه‌رۆكایه‌تى پارله‌مان به‌مه‌به‌ستى داواكردنى قه‌ره‌بو له حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه‌له ساڵى 2003 زیانیان پێ گه‌یشتوه له‌كاتى رِوخاندنى رِژێمى پێشوى عێراق.
له‌لای خۆیه‌وه پارله‌مانتاره‌كانى رِه‌وتى سه‌در له پارله‌مانى عێراق پشتیوانى خۆیان ده‌ربرٍِى بۆ داواكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌بو له حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م هه‌وڵاته‌ى ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتارانى عێراق دواى ئه‌وه‌دێت كه شه‌ش سیناتۆری ئه‌مه‌ریكى داوایان له حكومه‌تى عێراق كرد قه‌ره‌بوى ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه به‌هۆى ئه‌و زیانانه‌ى له‌كاتى جه‌نگى عێراقدا پێى گه‌یشتوه، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى عێراق داوا له‌و شه‌ش سیناتۆر كرد به‌زترین كات عێراق جێبهێڵن و داواكه‌شی به‌نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م دا.
