ئه‌یاد عه‌لاوى داواى هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خت ده‌كات
\"ئه‌یاد عه‌لاوى\"" سه‌رۆكى لیستى عێراقیه، رایگه‌یاند: پێشوازى له پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسی ده‌كه‌ین كه نورى مالیكی سه‌رۆكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات به‌ڵام له‌و برِوایهدا نیین لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا بیه‌وێت حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسی پێكبهێنێت.
وتیشی: مه‌رج نییه حكومه‌تى زۆرینه نورى مالیكی پێكیبهێنێت هه‌رچه‌نده پشتیوانى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى لێده‌كرێت، و ده‌توانین به هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى و لایه‌نه‌كانى تر حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى سیاسی پێكبهێنن.
سه‌رۆكى لیستى عێراقیه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌شی به چاره‌سه‌رێكى گونجاو له‌قه‌ڵه‌م دا بۆ بارودۆخى ئێستاى عێراق.
سه‌رچاوه/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت"
