هاوپه‌یمانى كوردستان هۆشدارى ده‌داته لایه‌نه عێراقیه‌كان
لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان داوا له لایه‌نه عێراقیه‌كان ده‌كات رِێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێ بكه‌ن و داواشی له لیستى عێراقیه كرد له‌بری تاوانبار كردنى هیچ لایه‌نێكى تر خۆى رِێككه‌وتنامه‌كه جێبه‌جێ بكات.
ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه، محه‌ما خه‌لیل ئه‌ندامى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رِایگه‌یاند: لیستى عێراقیه به‌ڵێنى داب‌و به جێبه‌جێ كردنى رِێككه‌وتانه‌مه‌كه، و به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌كه‌ش پێویست بو ماده‌ى 140 جێبه‌جێ بكرێت و چاكسازى ئه‌نجام بدرێت.
محه‌ما خه‌لیل وتیشی: پێویسته له‌سه‌ر لیستى عێراقیه سه‌رجه‌م برِگه‌كانى رِێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێ بكات نه‌ك لایه‌نه‌كانى تر تۆمه‌تبار بكات به جێبه‌جێ نه‌كردنى ئه‌و رِێككه‌وتنامه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى كرودستان هۆشداریشى دا له ئاشكرا كردنى ئه‌و لایه‌نه‌ى ده‌بێته رِێگرى له‌به‌رده‌م جێبه‌جێ كردنى رِێككه‌وتنامه‌كه.
