پشتوانی كتوپری پزیشكی له میانه‌ی نمایشێكی ئاشتیانه
به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌غدا رایگه‌یاند كه فه‌رماگه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه بۆپشتیوانی كردن پزیشكی له‌كاتی ئه‌م نمایشه‌ی كه لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له شاری سه‌در له شاری به‌غدا ئه‌نجامیان داوه.
عه‌لی به‌ستانی فه‌رتوسی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئێمه له پلانی پشتیوانی كردنی كتوپری پزیشكی له كاتی ئه‌م نمایشه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاومان به‌ده‌ست هێناوه كه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و هه‌وڵی و سه‌رچاوه پزیشكیه‌كان تواندرا باشترین خزمه‌ت گوزاری و چاره‌سه‌ر پێشكه‌ش به به‌شدار بوانی نمایشه‌كه بكه‌ین\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌وه‌ش به هه‌وڵ و كۆششی كارمه‌ندان و به رێنماییه‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئه‌نجام دراوه، بۆ سه‌ركه‌وتنیش له‌م پشتیوانیه هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان ژووره‌كانی عه‌مه‌لیات ته‌ندروستی له به‌غدا و ره‌سافه و مه‌ڵبه‌ندی كرده‌كانی وه‌زاره‌ت هه‌بووه له پێناو ئاڵوگوَر كردنی زانیاری تایبه‌ت به ئاماده كاری پشتیوانی و په‌رگری كردن له حاڵه‌تی روودانی كتوپردا\"".
زیاتر گوتی\"" سه‌رجه‌م پێداویستی و ئومبولانسه‌كانی سه‌ر به ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی ئاماده كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكرێت هه‌ر وه‌ك خوێنی پێویست له بانكه‌كانی خوێن ئاماده كرابوو\"".
به هۆی نمایشه‌كه‌وه ده‌وامی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به رێژه‌ی100%بۆته ئیشكگر، سه‌ركه‌وتنمان له‌م پڵانه‌دا ئه‌زموونێكی باشی پێیداین بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر ساتێك پێویستیمان به پزیشكان و كارمه‌ندان بێت له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا ئاماده بكرێن\""."
