\"پێنج گروپی چه‌كدارى عێراق ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك بون\"""
له‌درێژه‌ى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراق بۆ ده‌ستبه‌رداربونى گروپه چه‌كداره‌كان له چه‌ك و گه‌رِانه‌وه بۆ كارى سیاسی پێنج گروپی چه‌كدار ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك بون و گه‌رِاونه‌ته‌وه بۆ ناوكارى سیاسی.
ئه‌مرِۆ شه‌ممه، عامر خوزاعی، وه‌زیرى ئاشته‌وایی نیتشتیمانى عێراق، رِایگه‌یاند: به‌هۆى نزیك بونه‌وه‌ى واده‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسه دیاره‌كانى گروپه چه‌كداره‌كان ئاره‌زوى خۆیان نیشانداوه بۆ ده‌ستبه‌رداربون له كارى چه‌كدارى و گه‌رِاندنه‌وه بۆ پرِۆسه‌ى سیاسی.
ده‌رباره‌ى گه‌رِانه‌وه‌ى حیزبی به‌عس بۆ كارى سیاسی، وه‌زیرى ئاشته‌وایی نیتشمانى عێراق، وتی: به‌پێى ده‌ستورى عێراق حیزبی به‌عس ناتوانێت كارى سیاسی له عێراق بكات، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركردانه‌ى تاوانبارنین به كوشتنى هاوڵاتیانى عێراق ده‌توانن بگه‌رِێنه‌وه بۆ كارى سیاسی.
وه‌زیرى ئاشته‌وایی نیتشمانى عێراق رِه‌تى كرده‌وه ناوى ئه‌و گروپانه ئاشكرا بكات كه ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك بون به‌هۆى هۆكارى ئه‌منى.
سه‌رچاوه/ سۆمه‌ریه
