وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بنكه‌یه‌كی ئێشك گر و كلینیكێكی گوازرِاوه له قه‌زای مه‌دائن
له چوارچێوه‌ی هه‌ولێه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال بوَ كه‌م كردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستوَی سه‌ر نه‌خوَشخانه‌كان و به‌رده‌وامیدان به‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه پێشكشه‌ش به هاولاتیان ده‌كرێت له دوای ده‌وامی فه‌رمی دكتور عادل محسن مفتشی گشتی له وزاره‌ت چواره‌مین بنكه‌ی ته‌ندروستی ئێشك گر و نوَرینگه‌یه‌كی گوازراوه‌ی له قه‌زای مه‌دائن كرده‌وه.
له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه‌دا عادل محسن رایگه‌یاند كه بنكه‌كه له دوو به‌شی فریاگوزاری ژنان و یه‌كێكی تر بوَ پیاوان پێك دێت له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كی نوَرینی دڵ و تشكی و تاقیگه‌یه‌ك و ده‌رمانخانه و ژوری نوَرین.
روونیشی كردوه‌وه كه بنكه‌كه خزمه‌تگوزاریه‌كانی له سه‌عات 6 ئێواره تاكو 8 به‌یانی پێشكه‌ش ده‌كات.
راشی گه‌یاند كه تاكو ئێستا له سه‌رتاسه‌ری عیراق 50 بنكه‌ی ئێشكگر كاروته‌وه و چاره‌سه‌ری زیاتر له 35 هه‌زار كه‌سیان كردوه له‌ماوه‌ی 20 روژدا و وه‌زاره‌تیش خولی جوَراو جوَری بوَ كارمه‌ندان و كادیرانی پزیشكی كردوَته‌وه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌و پروَژانه كرد كه وه‌زاره‌ت له به‌رنامه‌یداناوه بوَ كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له نه‌خوَشخانه‌كاندا و نه‌هێشتنی نوَره‌ی درێژ بوَ نوَرینی مفراس له ئێستاشدا نوَره‌ی مفراس سێ روَژ تێپه‌ر ناكات له كاتێكدا له‌مه‌و به‌ر نوَره‌كان به مانگ بوون.
پروَژه‌ی دووه‌میش بریتیه له كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی ئیشك گر و پروَژه‌ی سێیه‌میش بریتیه له به‌كارخستنی هوڵه‌كانی نه‌شته‌ر گه‌ری به رێژه‌ی 25% دوای ده‌وامی فه‌رمی
پروَژه‌ی چواره‌میش بریتیه له نوَرینگه‌ی گوازراوه و له‌م زوانشتدا پروَژه‌ی پێنجه‌میش ده‌خرێته بوار جێبه‌جێ كردن ئه‌ویش پروَژه‌ی پزیشكی ته‌له‌فوَنیه.
