ئیئتیلافه‌كه‌ى نورى مالیكی كوتلەیەكی لێ جیابۆیەوە
ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه، كوتله‌یه‌كى تایبه‌ت به حسێن شه‌هرستانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرى عێراق بۆ كاروبارى وزه جیابونه‌وه‌ى خۆیان له لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا رِاگه‌یاند كه نورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
جیابونه‌وه‌ى كوتله‌ى حسێن شه‌هرستانى دواى ئه‌وه‌دێت كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كوتله‌ى ناوبراو له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى واست ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
له‌كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ده‌ستله‌كاركێشاوه هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان گه‌رِانده‌وه بۆ خراپی مامه‌ڵه‌ى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا و رِه‌چاونه‌كردنى به‌رژه‌وه‌نده‌ى گشتى و هه‌وڵدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌كه‌سی له‌لایه‌ن ئه‌و لیسته‌وه.
