سه‌رۆك كۆمارى عێراق جێگرى یه‌كه‌مى دیارى كرد
دواى هه‌ڵبژاردنى سێ جێگر بۆ سه‌رۆك كۆمارى عێراق، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى ده‌ستنیشانكرا.
ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بڵاوى كرده‌وه: به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێمان دراوه له ده‌ستورى عێراق برِیارماندا به دانانى عادل عه‌بدولمه‌هدى به جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمار،ء له ناوه‌رِاستى مانگى داهاتودا كار به‌م برِیاره ده‌كرێت.
به‌پێى ئه‌م برِیاره‌ش له‌كاتى گه‌شتى سه‌رۆك كۆمار بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات عادل عه‌بدولمه‌هدى كاره‌كانى سه‌رۆك كۆمار رِاده‌په‌رِێنێت و جێگاى جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌گرێته‌وه.
شایانى باسه عادل عه‌بدولمه‌هدى له خولى رِابرودشدا جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بوه.
