لیستى عێراقیه‌ داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق ده‌كات

لیستى عێراقیه‌ داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق ده‌كات
گوڵان/س.م

به‌هۆى پرِنه‌كردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منیه‌كان و كه‌موكورتى له‌به‌رِێوه‌به‌ردنى كاروبارى حكومه‌تدا ناكۆكلا نێوان هه‌ردو لیستى عێراقیه‌ و لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى به‌رده‌وامى هه‌یه‌، و له‌دواین هه‌ڵوێستیشیدا لیستى عێراقیه‌ داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق ده‌كات.

دواى ئه‌وه‌ى نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ماوه‌ى 100 رِۆژى له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا دانا بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌ ئێستادا ماوه‌ى دیارى كراو ته‌نها چه‌ند رِۆژێكى ماوه‌ و به‌برِواى چاودێرانى سیاسی هیچ گۆرِانگاریه‌كى ئه‌وتۆ به‌رجه‌سته‌ ناكرێت.

وته‌بێژى لیستى عێراقیه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كان به‌ چاره‌سه‌ر نازانێت بۆ ده‌ربازبون له‌و قه‌یرانه‌ى ئێستا عێراقی تێكه‌وتوه‌.

حه‌یده‌ر مه‌لا، وته‌بێژى لیستى عێراقیه‌ رِایگه‌یاند: پێویسته‌ حكومه‌تى عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ى رِێژه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان داواى لیستى عێراقیه‌ بو بۆ قۆناغی پێشو به‌ڵام له‌ئێستادا چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق ناكات.

وتیشی: دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق لیستى عێراقیه‌ به‌و پێیه‌ى زۆرینه‌ى كورسیه‌كانى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه‌، حكومه‌تى عێراق پێكده‌هێنێت.
Top