ته‌ندروستی عێراق به‌شداری له كوَبوونهوهكانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رای گه‌یاند، شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
مه‌جید حه‌مه‌ده‌مین وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا رای گه‌یاند\" به‌و پێیه‌ی عێراق ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانه، له رۆژانی16ی ئایار/مایۆ تا رۆژی24ی هه‌مان مانگ به‌شداریی له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ین له شاری جنێفی وڵاتی سویسرا بهرِێوهدهچێت\"".
روونی كرده‌وه\"" كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌م رێكخراوه تایبه‌ت ده‌بێت به‌و كار‌و بابه‌تانه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی رێكخراوی ته‌ندروستی دنیاییه‌و ، به‌تایبه‌تیش نهخوَشیه گوازراوه‌كان و پرسی ده‌رمان و به‌رزی كوالێتی ده‌رمان له دنیا و چۆنیه‌تی هاوكاری كردن و پشتگیری كردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی له دنیا پێویستیان به هاوكاری هه‌یه له بواری ته‌ندروستی دا\"".
گوتیشی\"" له هه‌مان كۆبونه‌وه‌دا، رێكخراوه‌كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی و پوَسته باڵاكانی رێكخراوه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه\"".
"
