به زۆرینه‌ی ده‌نگ عادل عه‌بدولمه‌هدی و تاریق هاشمی و خوزه‌یر خوزانی به جێگرانی سه‌رۆك كۆمار په‌سه‌ند كران
ئه‌مرِۆ په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ر یه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی، تاریق هاشمی، خوزه‌یر خوزانی وه‌ك جێگرانی سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌سه‌ند كرد.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له دانیشتنی ئه‌مرِۆی دا په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكردنی هه‌ر یه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی، تاریق هاشمی، خوزه‌یر خوزانی وه‌ك جێگرانی سه‌رۆك كۆماری عێراق به شێوه‌ی لیست و به یه‌كجار خسته ده‌نگدانه‌وه، له ئاكامدا به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سندكران\"".
روونیشیكرده‌وه\"" وێرِای ئه‌وه‌ش به‌شێك له په‌رله‌مانتاران پێیان باش نه‌بوو به یه‌ك لیست و به یه‌ك جار هه‌ر سێ كاندید بخرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام به هۆی ته‌وافق و رێكه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌م شێوه‌یه په‌سه‌ندكردنی كاندیدی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار په‌سه‌ند كران\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ(چوارشه‌ممه)په‌رله‌مانی عێراق برِیاری دا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی 20كه‌سی بۆ به‌دواداچوونی كاره‌كانی لیژنه‌ی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی140، ئه‌مرِۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و لیژنه‌یه خرایه ده‌نگدان، به زۆرینه‌ی ده‌نگ پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه په‌سه‌ند كرا\"".
وتیشی\"" ئه‌ركی لیژنه‌كه به‌دواداچوونه له سه‌ر كاروباری لیژنه‌ی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی140كه سه‌ر به حكومه‌تی عێراقه\""."
