هوشیار زێباری: وڵاتانی ئه‌ورووپا، دانیشتوانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف له وڵاته‌كانیان وه‌ربگرن
\"هۆشیار زێباری\"" وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی عیراقی فیدراڵ له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ \""كاترین ئاشتۆن\"" به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا چه‌ند پرسێكیان خسته به‌ر باس.
له‌م وتووێژه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر سیاسه‌تی عیراق بۆ داخستنی كه‌مپی ئه‌شره‌ف تا كۆتایی ئه‌مساڵ كرده‌وه.
زێباری له‌مباره‌یه‌وه داوای له وڵاتانی ئه‌ورووپا و وڵاتانی دیكه كردووه، دانیشتوانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف كه ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدینی ئێرانن، له وڵاته‌كانیان وه‌ربگرن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق وێڕای پێداگری له‌سه‌ر ئه‌ركی مرۆڤدۆستانه‌ی حكوومه‌تی عیراق له‌مباره‌یه‌وه، وتوویه‌تی كاتی ئه‌وه هاتووه پرسی موجاهیدین له ناو عیراق به گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق چاره‌سه‌ر بكرێت.
زێباری له‌مباره‌یه‌وه وتوویه‌تی ده‌ستووری عیراق ئیزنی مانه‌وه به‌و رێكخراوه بیانیانه نادات، ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی وڵاتی عیراق به‌چه‌شنێك خه‌وشدار بكه‌ن.
كه‌مپی ئه‌شره‌ف شوێنی نیشته‌جێبوونی زیاتر له 3 هه‌زار ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدینی ئێرانه و له باكووری شاری به‌غدای پایته‌ختی عیراق هه‌ڵكه‌وتووه و له ساڵی 2009، به‌رپرسیارێتیی ئه‌م كه‌مپه له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق كرایه‌وه.
له مانگی رابردوودا له میانه‌ی تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانی سوپای عیراق و دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه، لانیكه‌م 34 كه‌س له ئه‌ندامانی كه‌مپه‌كه كوژران و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون."
