وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاودێری به‌رده‌وامی كاری بانكه سه‌ره‌كیه‌كانی خوێن ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له ئێستادا چاودێری كاری بانكه‌كانی خوێن ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كرده و خزمه‌تگوزاریه تایبه‌تمه‌نده‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاودێری ووردی بانكه سه‌ره‌كیه‌كانی خوێن له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌كات، ئامانجیش لێی دابینكردنی برِێكی زۆری خوێنه بۆ بانكه‌كان به شێوه‌ی به‌رده‌وام\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی له به‌غدا و پارێزگاكان به پارێگاكانی كوردستانیشه‌وه ئاگادار كردوَته‌وه له پێویستی پابه‌ند بوون به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ی كرده‌كان\"".
وتیشی\"" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێ بانكه‌كانی خوێن هه‌رده‌م خوێنی عه‌مبار كراوی پێویستیان هه‌بێ و زیاد كردنی هه‌ڵمه‌تی كارا بوَ كوَكردنه‌وه‌ی خوێن له رێگه‌ی به‌خشینه‌وه و ده‌سته‌به‌ر كردنی كیسه و پێداویستی تایبه‌ت پاراستنی خوێن و ئامێركانی تایبه‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی خوێن و نوَرین و ته‌عقیم كردنی پێشكه‌وتوو و كه‌ره‌سته‌ی پاراستنی خوێن و سه‌لامه‌تی له هه‌ر هوَكارێكی نه‌خوَشی چاودێری كردنی هه‌ندێ حالاتی تێك چوونی خوێن و هوَكاره‌كانی ده‌كرێت\""."
