یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی چاكسازی و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده له عێراق به‌رِێوه‌چوو
به به‌شداری وه‌زاره‌تی په‌وه‌روه‌رده‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی چاكسازی و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده له عێراق له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد‌و ماوه‌ی 2رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
نه‌سرین ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌وه‌رده له په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند\"له‌م كۆنگره‌یه‌دا پتر له 150كه‌س له په‌رله‌مانتارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی په‌روه‌رده و به‌رِێوه‌به‌ری گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده‌ی عێراق و هه‌رێم به‌شدارن\"".
روونیشیكرده‌وه\"" به شێوه‌یه‌كی وورد گقتوگۆو بیرورِا له باره‌ی هۆكاره‌كانی پێشنه‌كه‌وتنی بواری په‌وه‌رده‌ر له عێراق و ئاریشه‌كانی به‌رده‌می به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه كۆمه‌ڵێك پێشنیاز‌و راسپارده تا وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده‌ی عێراق كار بۆ جێ به‌جێ كردنیان بكات به ئامانجی پێشخستنی ئه‌و بواره\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" كۆمه‌ڵێك هۆكاری گرنگ هه‌یه له عێراق پێویسته حكومه‌تی عێراق كار بۆ جێ به‌جێ كردنیان بكات بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی ئه‌و بواره، چونكه بواری په‌وه‌رده له عێراق له بارێكی تاراده‌یه‌ك خراپ دایه‌و پێداچوونه‌وه به سسته‌می خوێندن و پرۆگرامی خوێندن هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه له گه‌ل ستانده‌ردی دنیایی دا بگونجێ\"".
وتیشی\"" كاره‌كانی كۆنگره بۆ بۆ 6ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دابه‌ش كراوه له وانه‌یه‌ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌روه‌ره‌ده، پرۆگرام، خوێندنی ئه‌هلی، خوێندنی پیشه‌یی، ژینگه‌ی قوتابخانه‌كان، راهێنانی فه‌رمانبه‌رو مامۆستایانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده، به‌شداربووان به سه‌ر 6گرووپ دابه‌ش ده‌بن، پاشان كۆمه‌ڵێك پێشنیاز‌و راسپارده گه‌ڵاله ده‌كرێن و ئێمه‌ش به لایه‌نی پێوه‌ندار ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی كار بۆ جێ به‌جێ كردنیان بكات\""."
