ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڕه‌شه‌ی لابردنی نوجێفی ده‌كات له پۆسته‌كه‌ی
خالد ئه‌سه‌دی ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عیراقی رایگه‌یاند: نوجێفی دوو فاقانه مامه‌ڵه ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه تاووتوێده‌كرێن له په‌رله‌مان و هه‌ندێك بابه‌تیش كاتی زۆری بۆ ته‌رخان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌تیش كاتی بۆ ته‌رخان ناكات سه‌ره‌ڕای گرنگییان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به PUKmedia ی رایگه‌یاند: به‌ڕه‌سمی گۆڕینی نوجێفی له په‌رله‌مان باس نه‌كراوه‌و ته‌نها له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا باسی لێوه‌ده‌كرێت و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ململانێدایه كه له‌نێوان لیستی عیراقیه‌و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادایه.
وتیشی: لیستی عیراقیه نوجێفی تومه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تی یاسا داوای گۆڕینی ناوبراو ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به ته‌نها ناتوانێت سه‌رۆك په‌رله‌مان بگۆڕێت، چونكه ئه‌و بڕیاره پێویستی به نیوه‌ی ده‌نگه‌كان + یه‌ك ده‌نگ هه‌یه.
