لیستی رافیده‌ین داوای پێكهێنانی پارێزگایه‌كی نوێ ده‌كات له ده‌ورو به‌ری موسڵ
سه‌رۆكی لیستی رافیده‌ین له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای پێكهێنانی پارێزگایه‌كی نوێ ده‌كات كه ته‌واوی شار‌و شارۆچه‌كه‌كانی ده‌ورو به‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌خۆ بگرێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی لیستی رافیده‌ین له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پارێزگا‌و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واوی تۆمه‌تبار كرد له به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافی مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ كه به‌شێوه‌یه‌كی نا عادیلانه و دوو رووانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، گوتیشی هه‌ر یه‌ك له ناحییه‌ی به‌عشیقه‌و قه‌زای حه‌مدانییه‌و ته‌لكیف و ناوچه‌كانی دیكه رووبه‌رِووی په‌راوێز خستنی راسته‌قینه بوونه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك 80% ی دایشتووانه‌كانی ئه‌و ناوچانه له ژێر هێلێ هه‌ژاریدان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌وان وه‌كو لیستی رافیده‌ین به فه‌رمی داوا له حكومه‌تی فیدرِاڵ ده‌كه‌ن پارێزگایه‌كی نوێ له ته‌واوی ناحییه‌و قه‌زایه‌كانی ده‌ورو به‌ری موسڵ پێكبهێنێت و له ئیداره‌ی پارێزگای موسڵ جیا بكرێـته‌وه‌و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌لاَتی ناوه‌نده‌وه هه‌بێت.
جێی باسه له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی ساڵی 2009 ئیداره‌ی موسڵ به ته‌نیا له ژێر ده‌سه‌لاَته‌كانی لیستی حه‌دبا دایه‌و به‌شی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌واو لیسته‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه خوراوه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ناكۆكییه‌كی به‌رده‌وام له نێوان هه‌ردوو لیستی حه‌دباو برایه‌تی له‌و نێوه‌نده‌شدا تیرۆریستان له موسڵه‌وه به‌رده‌وام هه‌رِه‌ه له دانیشتووانه مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری موسڵ ده‌كه‌ن و چه‌ندین جار په‌لاماری درِانده‌شیان ئه‌نجام داوه‌و دانیشتووانه مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كانیان ناچار كردووه په‌نا ببه‌نه به‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌و دوور له مه‌ترسی تیرۆریستان.
السومریه نیوز
