عادل عه‌بدولمه‌هدی داوا له تاڵه‌بانی ده‌كات لایبدات له پۆسته‌كه‌ی
جێگرێكی سه‌رۆك كۆماری عێراق پێی باشه به‌رده‌وام نه‌بێت له پۆسته‌كه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له سه‌رۆك كۆمار ده‌كات له پۆسته‌كه‌ی لایبدات.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاند بلاَویانكرده‌وه جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی پێی باشه له پۆسته‌كه‌ی نه‌مێنێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به فه‌رمی داوا له سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و هاوپه‌یمانی نیشتمانی بكات له پۆسته‌كه‌ی لایبده‌ن و كه‌سێكی دیكه له شوێنه‌كه‌ی دابنێن، سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌بدولمه‌هدی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه بلاَویكرده‌وه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌ته كه عه‌بدولمه‌هدی بۆچوونی وایه وه‌كو ده‌ستكه‌وت (غنیمه) له نێوان كوتله سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت كه‌چی له بنه‌رِه‌تدا پێویسته بۆ خزمه‌تكردنی هاولاَتیان بێت، ئه‌و سه‌رچاوه روونیشی كرده‌وه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی كوتله سیاسییه‌كان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه به‌لاَم ئه‌و رازی نابێت.
پێشتریش له چه‌ند بۆنه‌دا تاڵه‌بانی پشتگیری خۆی بۆ عه‌بدولمه‌هدی كاندید كردۆته‌وه‌و به جێگرێكی سه‌ركه‌وتووی وه‌سف كردووه بۆیه پاشانیش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانیه‌وه بۆ جاری دووه‌م له سه‌ر بۆ ئه‌و پۆسته‌یه‌ی كاندید كرایه‌وه.
جێی باسه تا ئێستا جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار له پۆسته‌كانیان ده‌ست به‌كار نه‌بوونه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا پرسی جێگری سه‌رۆك كۆمار كه برِیاره بۆ توركمانێك بێت له نێوان كوتله سیاسییه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
