حه‌یده‌ری به دووری ده‌زانێ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كاتی ئێستادا ئه‌نجام بدرێ
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات تا ئێستا هیچ نووسراوێكی فه‌رمیان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری به دووری خسته‌وه له كاتی ئێستادا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت، روونیشی كرده‌وه سه‌ره‌تا پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌نگ له سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بدرێت پاشانیش ناوی قه‌واره‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان تۆمار بكرێت و ژماره‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دابنرێت هه‌روه‌ها لانیكه‌م پرۆسه‌كه پێویستی به مانگێك ده‌بێت بۆ رێكخستن و ئاماده‌كاری و ماوه‌ی پرِوپاگهندهی كوتله سیاسییه‌كان.
له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی 25 ی شوبات جه‌ماوه‌ر داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و دووپاره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌و ئهنجوومهنانهیان له حكومه‌تی عێراق كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌قام داوای دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان ده‌كات بهلاَم وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێ سه‌رۆك وه‌زیران نایه‌وێ بچێته‌وه ناو پرۆسه‌كه‌و به سانایی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ئێستا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه به‌و پێیه‌ی ئه‌و توانیویه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2009 له كۆی 14 پارێزگای عێراقی له 10 پارێزگا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت، له به‌رامبه‌ریشدا زۆربه‌ی كوتله‌كانی دیكه له ناویشیاندا ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به جیدی داوا ده‌كات پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێته‌وه.
سه‌رچاوه: المرێد العراقی
