دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراق سزای زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی به سه‌ر تاریق عه‌زیز سه‌پاند
دوێنێ چوارشه‌ممه دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراق حوكمێكی نوێی به سه‌ر جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق تاریق عه‌زیز سه‌پاند دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن دادگاوه به‌تۆمه‌تی له ناوبردنی كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان تۆمه‌تبار كرا بوو.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراقی رایگه‌یاند دادگا حوكمێكی نوێی به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له تاریق عهزیزو سه‌عدون شاكر سه‌پاند كه بریتیه له زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی به‌تۆمه‌تی له‌نابردنی كه‌سایه‌تیه ئایینیه‌كانی شیعه مه‌زهه‌ب.
پێشتریش له 26 ئۆكتۆبه‌ری رابردوو دادگا برِیاریدا به سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان به سه‌ر هه‌ر یه‌ك له عهزیزو شاكر‌و عهبج حه‌مید حه‌مود به‌هۆی له ناوبردنی كه‌سایه‌تیه ئایینییه‌كان.
جێی باسه تاریق عه‌زیزی ته‌مه‌ن 75 ساڵ پێشتر وه‌زیری راگه‌یاندن و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بووه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن دادگاوه له ئازاری 2009 به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و له سیداره‌دانی 42 بازرگان له ساڵی 1992 سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر سه‌پێندرا. هه‌روه‌ها له ئابی ساڵی رابردووش دیسان به‌تۆمه‌تی جۆراو جۆر له ناویشیاندا كوشتن و ئه‌شكه‌نجه دانی كورده فه‌یلییه‌كان له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو دادگا سزای 7 ساڵ زیندانیكردنی به سه‌ر سه‌پانده‌وه. هه‌روه‌ها شاكر پێشتر تاوه‌كو ساڵی 1982 سه‌رۆكی هه‌واڵگری عێراقی بوو تا ئه‌و كاته‌ی بوو به وه‌زیری ناوخۆ.
-فرانس پریس
