یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله بالاَكان و زیادكردنی مووچه‌ی پله نزمه‌كان هه‌موار ده‌كرێته‌وه
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له سه‌ر یاسای كه‌مردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و پله بالاَكان نه‌داوه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی عامر فه‌یاز دووپاتی كرده‌وه به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ ماده‌ی ده‌ستووری تایبه‌ت به مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له سه‌ر یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌و جێگره‌كانیان و وه‌زیره‌كان و به‌رِێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و په‌رله‌مانتاران نه‌داوه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به كۆی ده‌نگی 288 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو به‌شێوه‌ی مه‌بده‌ئی ده‌نگی له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و پله بالاَكاندا.
فایز روونیكرده‌وه په‌رله‌مانتاران ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوونه په سه‌ندكردنی یاساكه پێچه‌وانه‌ی برِگه‌یه‌كی ده‌ستوورییه، بۆیه یاساكه ره‌وانه‌ی هه‌ردوو لێژنه‌ی یاسایی و دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرا بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه گفتوگۆی له سه‌ر بكرێت و له‌گه‌ڵ برِگه‌ی ده‌ستووری بیگونجێنن دواتریش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه په‌سه‌ند بكرێته‌وه.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌ندێك برِگه‌ی دیكه‌ی یاساكه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بوون به‌تایبه‌ت له دانان و زیادكردنی مووچه‌ی پله نزمه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك مووچه‌كانیان دیاری كرا بوو كه زیاتر بوو له مووچه‌ی پله بالاَكان، ئه‌مه‌ش دیسان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی حیساباته‌كانه بۆیه جارێكی دیكه‌یاساكه ره‌وانه‌ی هه‌ردوو لێژنه‌ی یاسایی و دارایی كراوه‌و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشیان له به‌رده‌م دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه هه‌مواربكه‌نه‌وه‌و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: وكاله انباء الرای العام
