ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: به‌یاننامه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه ناده‌ستووری بوو
مه‌هدی حاجی سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: به‌یاننامه‌یه‌کی درێژ بوو له‌سه‌ر رووداوه‌کانی سلێمانی و زۆرتر هێرش کردنه سه‌ر بارودۆخی گشتیی کوردستان بوو، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی کردبوو که هێزه پێشمه‌رگه هێزێکی سه‌ربازی نییه، ئه‌مه‌ش دژی ده‌ستووری عێراقه که دانی به پێشمه‌رگه ناوه وه‌ک هێزی پاراستنی هه‌رێم.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: له به‌یاننامه‌که‌دا به جۆرێک باس کرابوو که ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ن و تاکو ئێستاش حکومه‌تی هه‌رێم گوێی له داخوازییه‌کانی خۆپێشانده‌ران نه‌گرتووه و که‌سیش له به‌رپرسانی حکومی و حزبی نه‌چوونه بۆ لای خۆپێشانده‌ران، ئه‌مه‌ش دووره له راستی، چوونکه له رۆژی یه‌که‌مه‌وه لایه‌نه به‌رپرسه‌کان چوونه‌ته ناو خۆپێشانده‌ران و داخوازییه‌کانیان له په‌رله‌مانی کوردستان خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان روونیشی کرده‌وه: هه‌روه‌ها له‌م به‌یاننامه‌دا هێرش کرابووه سه‌ر لایه‌نه حزبییه‌کان و هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا گوترابوو که حکومه‌تی هه‌رێم، حکومه‌تێکی یاسایی نییه و نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵک ناکات و ده‌توانم بڵێم هه‌موو هێرش کردن بوو به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر پارتی و خۆپێشاندانه‌که‌ی رۆژی یه‌که‌م به جۆرێکی وه‌سف کرابوو که خۆپێشانده‌ران ته‌نیا له‌به‌رده‌م باره‌گای پارتی تێپه‌ڕیون و دواتر ده‌مه‌قاڵی له‌نێوان پاسه‌وانان و خه‌ڵک په‌یدا بووه و ئه‌م رووداوه‌یان به قه‌تڵوعام وه‌سف کردبوو که هه‌موومان ده‌زانین له‌م رووداوه ته‌نیا یه‌ک که‌س شه‌هید بوو و چه‌ند که‌سێکیش بریندار بوون.
-PNA"
