نووسینگەی سەركۆماری عێراق بەیاننامەیەك لەسەر پرسی كەركووك بڵاو دەكاتەوە

نووسینگەی سەركۆماری عێراق بەیاننامەیەك لەسەر پرسی كەركووك بڵاو دەكاتەوە
دوای ئەوەی رۆژی 7ی ئەم مانگە جەلال تاڵەبانی وەك سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كردستان لە 20مین ساڵوەگەڕی راپەرینی شاری سلێمانیدا وتارێكی پێشكێش كرد و تێیدا كەركووكی بە \"قودسی كوردستان\"" ناو برد، نووسینگەی سەركۆماری عێراق بەیاننامەیەكی سەبارەت بەهەڵوێستی تاڵەبانی لەسەر پرسی كەركووك بڵاو كردەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە \""هە‌ندێك لە ‌كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن و میدیاكان چە‌ند لێدوانێكی كە‌سایە‌تییە‌ سیاسییە‌كان و ئە‌ندامانی ئە‌نجوومە‌نی نوێنە‌رانیان بڵاو كردووە‌تە‌وە‌ كە ‌تێیدا چە‌ند تێبینییە‌ك خرابوونە‌ ڕوو سە‌بارە‌ت بەهە‌ڵوێستی سە‌رۆك مام جە‌لال لە‌سە‌ر مە‌سە‌لە‌ی كە‌ركووك\"".

ئەوەشی خستەووەتە ڕوو \""دە‌مانە‌وێت جارێكی تر دووپاتی بكە‌ینە‌وە‌ كە‌ سە‌رۆك مام جە‌لال چە‌ندین جار پە‌رۆشیی خۆی لە‌سە‌ر بە‌جێهێنانی ئە‌ركە‌كانی وە‌ك پارێزە‌ری دە‌ستوور و پابە‌ندبوونی تە‌واوی خۆی بە‌مادە‌كانییە‌وە‌ دووپات كردووە‌تە‌وە‌ بە‌مادە‌ی 140یشە‌وە‌ كە‌ چە‌ند ناوچە‌یە‌ك دە‌گرێتە‌وە‌ لە‌وانە‌ شاری كە‌ركوك، بە‌ردە‌وامیش داوا دە‌كات هە‌موو كێشە‌ جێناكۆكە‌كان لە‌ چوارچێوە‌ی دە‌ستوور و لێك تێگە‌یشتن لە ‌نێوان رۆڵە‌كانی نیشتمان چارە‌سە‌ر بكرێن بە‌جۆرێك كە‌ رە‌چاوكردنی بە‌رژە‌وە‌ندی و ویست و مافە‌كانی هە‌موو لایە‌نە‌كان زامن بكات\"".

ئاماژەی بەوەش كردووە \""سە‌رۆك تاڵە‌بانی بە‌ردە‌وام وە‌ك پارێزە‌ری دە‌ستووری دە‌وڵە‌تی عێراقی فیدراڵیی دیموكراسیی فرە‌یی دە‌مێنێتە‌وە ‌و لایە‌نێكی سە‌رە‌كیش دە‌بێت بۆ بە‌رپە‌رچدانە‌وە‌ی هە‌ر كە‌سێك بیە‌وێت دە‌ست لە‌ پێكهاتە‌ی نیشتمانی بوە‌شێنێت و هە‌ركە‌سێك هە‌وڵ بدات عێراق بگە‌ڕێنێتە‌وە‌ بۆ چوارگۆشە‌ی یە‌كە‌م و ئە‌و دە‌ستكە‌وتانە‌ وە‌لا بنێت كە‌ گە‌لە‌كە‌مان بە‌یە‌كڕیزی و كۆششی رۆڵە‌كانی لە هە‌موو نە‌تە‌وە ‌و ئاین و مە‌زهە‌بە‌كان بە‌دە‌ستی هێناون\"".

\""پاراستنی دە‌ستوور بە‌مانای پابە‌ندبوون و دە‌ستگرتنە‌ بەهە‌موو بە‌ندە‌كانییە‌وە‌ نە‌ك بە‌شێوە‌ی هە‌ڵبژاردن و ئینتیقائی و شیكردنە‌وە‌ی بە‌و جۆرە‌ی كە‌ خواستی لایە‌نێك بێت، ئە‌مە‌ش ئە‌ركێكی پیرۆزە‌ هە‌موو ئە‌و كە‌سانە‌ پابە‌ندن پێوە‌ی كە ‌سوێندیان خواردووە‌ لە‌سە‌ر پاراستنی قانونی بنچینە‌ییی دە‌وڵە‌ت هە‌ر لە ‌سە‌رۆك كۆمار و ئە‌ندامانی حكوومە‌ت و ئە‌نجوومە‌نی نوێنە‌رانە‌وە‌، هە‌ر لادانێك بە‌مادە‌یە‌كی دە‌ستووری بە‌واتای لادانە‌ لە‌و سوێندە‌ و خۆدزینە‌وە‌یە‌ لە ‌بە‌رپرسیارێتی بە‌رامبە‌ر دە‌نگدە‌ران و نیشتمان\"" لە بەیاننامەكەدا هاتووە.

لە كۆتای بەیاننامەكەدا هاتووە \""سە‌رۆك مام جە‌لال لە ‌سە‌رە‌تای گرتنە‌دە‌ستی ئە‌ركی سە‌رۆكایە‌تیكردنیە‌وە‌ تا ئە‌مڕۆ دووپاتی دە‌كاتە‌وە‌ كە ‌پێگە‌كە‌ی پابە‌ندی دە‌كات و لە‌سە‌ری پێویست دە‌كات كە‌ پارێزە‌ری بە‌رژە‌وە‌ندییە‌كانی هە‌موو عێراقییە‌كان بێت بێ جیاوازی و لایە‌نگری و پارێزە‌ری دە‌ستووریشە‌ بەهە‌موو بە‌ندە‌كانیە‌وە ‌و بە‌گژ هە‌ر یە‌كێكدا دە‌چێتە‌وە‌ كە ‌بیە‌وێت پێشێلی بكات یان خۆی لە‌ بە‌رپرسیارێتی دە‌ستووری بدزێتە‌وە‌، بەهیچ شێوە‌یە‌كیش بە‌لای ئە‌و رێبازە‌دا ناچێت\""."
Top