سه‌رچاوه‌یه‌ك: لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق له خراپ بوونی دۆخی ئه‌منی سامه‌را ده‌كۆڵێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی ئاسایشء به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو تاوتوێی خراپ بوونی دۆخی ئه‌منی شارۆكه‌ی سامه‌رای سه‌ر به پارێزگه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌كات.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه لیژنه‌كه‌یان برِیاری دا تاوتوێی خراپ بوونی دۆخی ته‌ناهیی شارۆكه‌ی سامه‌راْ بكات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" لیژنه‌كه له گه‌ل فه‌رمانده‌ی كرده‌كان ره‌شید سه‌لیعء به‌رِێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی شارۆكه‌ی سامه‌راْ كۆده‌بینه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته رۆژی كۆبونه‌وه‌كه ده‌ست نیشان نه‌كراوه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له باره‌ی خراپ بوونی دۆخی ئه‌منی ئه‌و شارۆكه‌یه چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌ی كرده‌وه ته‌ناهیه‌كانء به‌رِێوه‌به‌ری گشتی پۆلیس ده‌كه‌ینء به ووردی له خراپبوونی دۆخه‌كه ده‌كۆڵێنه‌وه‌ء كه‌موكورِییه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ینء به لایه‌نی پێوه‌ندار ده‌ده‌ین به مه‌به‌ستی هه‌نگاونان به ئاراسته‌ی پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ته‌ناهییه‌ی له‌و پارێزگه‌یه هه‌یه\""."
