جه‌لال تاڵه‌بانی جه‌ژنى ژنانى جیهان پیرۆز ده‌کات
\""بۆ ژنان و خانمانى عێراق و هاوڕێیانى کاروانى خه‌بات و بنیاتنان، هاوبه‌شانى نشیتمان، چه‌پکه گوڵه‌کانى پیرۆزبایی و خۆشه‌ویستیی پڕ له به‌رامه‌ى ئه‌مه‌ک و وه‌فادارى و سوپاسگوزاری بۆ ئێوه له‌م جه‌ژنه‌تاندا که ئێمه و جیهانیش هه‌موو ساڵێک ئاهه‌نگى تێدا ده‌گێڕین جه‌ژنى ژنان جیهان. ئه‌و رۆژه‌ى تێیدا خۆشه‌ویستیى و پێ‌زانین و به‌ئه‌مه‌کی دووپات ده‌که‌ینه‌وه بۆ دایکان و خوشکان و هاورێیانى ژیان و نه‌وه‌ى نوێ و خه‌بات و تێکۆشانى ژنان و قوربانیدانیان ده‌هێنینه‌وه یاد، له‌پێناو داکۆکی و پاریزگاری کردن له به‌هاکانى که‌رامه‌تى مرۆڤایه‌تی و راستی و دادپه‌روه‌ری و ده‌ربازبوون له مێژووى فه‌رامۆشی و جیاوازی کردن و بێ‌به‌ش کردن.
له‌م رۆژه‌دا مێژوویه‌کى پڕشنگدار وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه له خه‌باتى ژنانى عێراق له‌پێناو مافه‌کانیان و له‌پێناو بنیاتنانى کۆمه‌ڵێکى دوور له سته‌م و چه‌وسانه‌وه که تێیدا ژنان و پیاوان به مافى مرۆیى وه‌ک یه‌ک شاد ده‌بن و ژیان به ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی فه‌راهه‌م ده‌کات.
ئه‌مڕۆش خه‌باتى ژنانى عێراقى به‌رده‌وام ده‌بێ له‌پێناو چه‌سپاندنى ده‌وڵه‌تی دیموکراتی و ئازادییه‌کان و ده‌ستور و ئێستا مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ که شادببن به هه‌موو ئه‌و ئاواتانه‌ى پێشتر لێى بێ‌به‌ش بوون و له‌پێناو به‌دی هێنانیاندا خه‌باتیان کردووه و قوربانیی گووره و گرانیان داوه و ببنه هاوبه‌شێکى راسته‌قینه له بنیاتنانى ژیانى تازه له رێى رۆلێکى کاریگه‌ره‌وه که پێیان ببه‌خشرێت له ده‌ستگا و دامه‌زراوه‌کانى ده‌سه‌ڵاتدا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کانیان. له‌هه‌مان کاتیش‌دا ژنان رۆڵی تایبه‌تیى خۆیان بگێڕن له پێگه‌یاندنى نه‌وه و پاراستنى یه‌کێتیى کۆمه‌ڵى عێراقی و پارێزگاری بکات له پله و پێگه‌ى بایه‌خدارى خۆى وه‌ک ره‌گه‌زی میانڕه‌وی و هاوسه‌نگی له کۆمه‌ڵگه‌دا.
سڵاوى رێز و شکۆمه‌ندی بۆ هه‌موو ژنانى عێراقیی که شان به شانى پیاوان ئێستاى دیموکراتی و ئازادیی ئێمه بنیات ده‌نێن بۆ گه‌یشتن به‌و خواست و ئاواتانه‌ى هه‌مانن له ئاشتی و پێشکه‌وتن و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی.
هه‌موو ساڵێک ژنانى عێراق له خۆشی‌دا بن، چه‌پکه گوڵه‌کانى پڕ له به‌رامه‌ى خۆشه‌ویستی و ئاسووده‌یی بۆ ئه‌وان ده‌نێرین له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌یاندا.\"""
