عارف ته‌یفوور: داواكاریی مالیكی بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ شوێنه‌كانی پێشوویان نا یاساییه
دووه‌م جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، چوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پارێزگه‌ی كه‌ركووك یاساییه‌ء ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات داواكاریی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ شوێنه‌كانی پێشوویان نا یاساییه.
عارف ته‌یفوور به‌سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له نێو په‌رله‌مانی عێراق نا تێگه‌یشتن هه‌یه له‌سه‌ر مانه‌وه یاخود گه‌رِانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنوری پارێزگه‌ی كه‌ركووك بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی جگه له عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كانء به‌شێك له توركمانه‌كان داوای گه‌رِانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانی دیكه له مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنوری پارێزگه‌ی كه‌ركووك\"".
روونی كرده‌وه\"" هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شێكن له هێزه‌كانی به‌رگری نیشتمانی عێراق چوونیان بۆ كه‌ركوك یاخود به‌غداء هه‌ر پارێزگه‌یه‌كی دیكه یاساییه\"".
زیاتر گوتی\"" نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ژێر گوشاری عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كان داوای گه‌رِانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، ئه‌م داواكارییه‌ش نا یاساییه‌ء ئه‌گه‌رچی مالیكی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهییه‌ء ده‌سه‌ڵاتی جێ گۆرِكێی هه‌یه به هه‌ر هێزێكی ته‌ناهیی له وڵات\""."
