نوجێفی: به فه‌رمانی مالیكی ده‌ست له كار ناكێشمه‌وه
دوێنێ سێشه‌ممه به مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له داوای خۆپیشانده‌ران بۆ ئازادكردنی گیراوه‌كانی رۆژی هه‌ینی تورِه‌یی پارێزگاكه، پارێزگاری موسڵ به‌شداری خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری كردوو ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی خۆپیشانده‌ران بۆ ئازادكردنی گیراوه‌كانی رۆژی هه‌ینی تورِه‌یی.
له سه‌رێكی دیكه‌وه پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجێفی داوایه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی پارێزگاری موسڵ، نوجێفی ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه كه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌كو پارێزگار په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه نییه به‌ڵكو راسته‌وخۆ په‌وه‌ندی به ده‌سه‌لاَتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پارێزگاری موسڵ وه‌كو كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر داوایه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی، گوتی له سه‌ر مالیكی پێویسته چاو به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و باشتر كردنی بێوی ژیانی هاولاَتیان و چالاكردنی پسووله‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه بخشێنێته‌وه نه‌ك داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگار بكات ئه‌مه له كاتێكدا ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگار په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌لاَته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه نییه به‌ڵكو له‌لاین ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه برِیاری بۆ ده‌رده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی ئه‌و ته‌نیا به خواست و داوای جه‌ماوه‌ر ده‌ست له كار هه‌ڵده‌گرێت ئه‌گه‌رنا ئاماده‌نیه واز له پۆسته‌كه‌ی بێنێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كه له ساڵی 2009 ئه‌نجامدرا توانیویه‌تی چاره‌گێكی ده‌نگی هه‌موو ده‌نگده‌رانی پارێزگاكه به‌ده‌ست بێنێت و وه‌كو پارێزگاری موسڵ ده‌ست به‌كار بێت.
سه‌رچاوه: اصوات العراق
