ئه‌گه‌ر مالیكی له رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر سڵ بكاته‌وه، ئه‌لعێراقییه هه‌ڵوێستی به‌هێز وه‌رده‌گرێ
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه بێده‌نگ نابێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ولاَنه‌ی ده‌درێن بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی فه‌رمی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه و ئه‌ندامی لێژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق حه‌یده‌ر موللا رایگه‌یاند كوتله‌كه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمی وه‌رده‌گرێت له به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و دواخستنێكی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان و سه‌پاندنی ده‌سه‌لاَتی تاكرِه‌وی له عێراق كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی له هه‌وڵیكَ یجیدی له‌م شێوه‌یه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌لعێراقییه له پرۆسه‌ی سیاسی و حكومه‌تی نوێی عیچراق ئه‌مه‌ش له میانی دروست كردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان له به‌رده‌م ئه‌لعێراقییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان پێكنه‌هێناو ئه‌یاد عه‌للاویش پۆستی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌و پۆسته وه‌رنه‌گرێت.
سه‌ر له نوێ جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وان وه‌كو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیییه‌كانی عێراق ده‌ست به‌رداری مافه‌كانیان بوون به‌تایبه‌ت له دوورخستنه‌وه‌یان له پێكهێنانی حكومه‌ت، بۆیه ئه‌وان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی رازی بوون به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كه دامه‌زراوه‌یكی نوێیه له حكومه‌تی نوێی عێراق و ئه‌لعێراقییه ده‌یه‌وێت ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه هاوتای ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا موللا باسی له‌وه‌شكرد ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌لاح نه‌قیبی كاندیدی ئه‌لعێراقییه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌لاین مالیكی هه‌وڵێكی دیكه‌ی جیدیه كه سه‌رۆك وه‌زیران پێرِه‌وی ده‌كات بۆ دوو مه‌به‌ست یه‌كه‌یمان پێرِه‌وكردنی ده‌سه‌لاَتێكی تاكرِه‌وی و دووه‌میان دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌لعێراقییه له پۆسته گرنگه‌كان.
وته‌بێژی ئه‌لعێراقییه روونیكرده‌وه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌لعێراقییه هه‌ڵوێستی دیاریكراوی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی مالیكی بۆ گه‌لی عێراقی ده‌خاته روو و برِیاری كۆتایی خۆی ده‌دات له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌شداریكردنی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن.
سه‌رچاوه: وكاله انباء المستقبل
