ئه‌لعێراقییه هۆشداری ده‌دا له روودانی هه‌ر گۆرِانكارییه‌ك به سه‌ر نه‌خشه‌ی رێككه‌وتنامه‌و هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كان
لیستی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی هۆشداری ده‌دا له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر گۆرِانكارییه‌ك كه له نه‌خشه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تی رێككه‌وتنامه‌ی نێوان كوتله سیاسییه‌كان ده‌كرێت، قۆناخی ئێستاش به قۆناخێكی ته‌نگژه ئامێز هه‌ژمار ده‌كات كه عێراق پێیدا تێده‌په‌رِێت و نه‌توانراوه بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی له سه‌ر زه‌مینی واقیع به ده‌یت بێت.
له راگه‌یاندراوێكدا راوێژكاری راگه‌یاندنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هانی عاشور دووپات له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه بوونی چه‌ند وه‌زیرێكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌س نیه بۆ جێبه‌جێكردن و ده‌ستكه‌وتنی بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی كه پێشتر كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ری رێككه‌وتوون، روونیشی كرده‌وه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره تێپه‌رِده‌بێت كه پێشتر ئه‌و ولاَته ته‌نگژه‌ی سیاسی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌خۆ نه‌بینیوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گۆرِانێك له رێككه‌وتنامه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه سیاسییه‌كان رووبدات، باسی له‌وه‌ش كرد كه تا ئێستا نه‌توانراوه هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و ته‌نگژان دابنرێت، هه‌روه‌كو نه‌شتوانراوه هیچ یاسا‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌كیش ده‌ربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه عێراق بگه‌رِێته‌وه سه‌ر بارودۆخی ئاسایی و سه‌قامگیری و راسته رێی پێشكه‌وتن.
عاشور تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه 2 مانگ به سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت تێپه‌رِێوه به‌لاَم تا ئێستا نه‌توانراوه هیچ ده‌ستكه‌وتێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ولاَت بێته به‌رهه‌م، به‌ڵكو تا دێ پرس و ته‌نگژه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی خراپتر تێپه‌رِده‌بن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته ده‌ره‌نجامی نه‌بوونی متمانه‌ی نێوان كوتله سیاسییه‌كان و رێگریكردن له تێگه‌یشتن و چه‌مكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی كه له میانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی حكومه‌تی نوێی له سه‌ر دامه‌زراوه، عاشور گوتی په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه‌و راگرتنی دامه‌زراندن و په‌كخستن و دواخستنی په‌سه‌ندكردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و دواكه‌وتنی دانانی وه‌زیره‌كانی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار‌و پرسی به یه‌كه‌وه گرێدانی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانی وه‌كو كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته‌ی دادوه‌ری و چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی دیكه به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجام نه‌دانی گۆرِانكاری له به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كان و بریكارو راوێژكاره‌كانی وه‌زیرو به‌رِێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، و چه‌ند پرسێكی دیكه بوونه‌ته رێگرێكی راسته‌قینه له ته‌واوكردنی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كی بوونه له دروست كردن و هێنانه ئارای ئه‌و ته‌نگژه سیاسییه‌ی عێراقی پێیدا تێپه‌رِده‌بێت كه دواجار ده‌نگی نارِه‌زایی گه‌لی عێراقی لێكه‌وتۆته‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا عاشور جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه نه‌بوونی متمانه‌ی نێوان كوتله سیاسییه‌كان له جێبه‌جێكردنی بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی، ئاراسته‌ی تێكچونی ته‌نگژه‌كان به‌ره‌و خراپتر ده‌بات.
جێی باسه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی رایگه‌یاند راسته ئه‌وان به چه‌ند وه‌زیرێك به‌شدارن له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، به‌لاَم تا ئێستا كوتله‌كانی دیكه پابه‌ند نه‌بوونه به رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی، گوتیشی له هه‌ردوو چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی قسه‌ی له سه‌ر چه‌مكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كردووه به‌شێوه‌یه‌ك كه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به فیعلی به‌شدار بێت له حكومه‌ت و برِیاردان، له‌و نێوه‌نده‌شدا جه‌خت له سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێ له ده‌وڵه‌تی عێراقی و خودی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
