له دانیشتنی رۆژی شه‌ممه یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت
وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌و ههوالاَنه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كوتله‌كه‌ی نووسراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه له باره‌ی قه‌بوڵ نه‌كردنی فه‌لاح نه‌قیب بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری به ده‌ست گه‌یشت بێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه مه‌یسون ده‌ملوجی رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هیچ نووسراوێكی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه تێیدا ره‌تی ئه‌وه‌ی كردبێته‌وه فه‌لاح نه‌قیبی كاندیدی كوتله‌كه پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌ربگرێت، سه‌باره‌ت به هه‌ر سێ كاندیده‌كه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی كاره‌با ، ده‌ملوجی روونی كرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له سه‌ر یه‌كێك له‌و سێ كاندیده ده‌ستنیشان كراوه نیشانداوه بهلاَم ناوی كاندیده‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ت ستراتیژییه‌كان كه برِیاره وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێ له ده‌وڵه‌تی عێراقی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی بكات، ده‌ملوجی رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی هه‌موو كوتله‌كان رێككه‌وتوون له چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی په‌یوه‌ندار به پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستانی و هاوپه‌یمانی نیشتمانی رێككه‌وتن له دانیشتنی رۆژی شه‌ممه یاسای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران به مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی .
پێشتر ئه‌وه‌ی خاڵه‌ی جێی ناكۆكی بوو له نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی پرسی شێوازی په‌سه‌نكردنی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان بوو، به‌شێوه‌یه‌ك هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌گه‌ڵ ئهوهیوو ناوی سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بكرێته ئه‌مینداری گشتی بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر كاره‌كانی برِوات له كاتی كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌و پێیه‌ی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ش نابێت سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به ناوی سه‌رۆك سه‌رپه‌رشتی و ئیداره‌ی كۆبوونه‌وه‌و دانیشتنه‌كان بكات، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌كو ئه‌میندار كۆبوونهوهكهان بهرِێوه ببات.
سه‌رچاوه: اشرق الاوسط
