فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری: پابه‌ندبوونمان به حكومه‌تی عێراق دژ به ده‌ستووره
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند به‌ستنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه دژ به ده‌ستووری وڵاته.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" برِیاری دادگای فیدراڵی به به‌ستنه‌وه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆییه‌كان به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه له گه‌ل ده‌ستووری وڵات ناكۆكه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" به به‌ستنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاریگه‌ریی خراپی به سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كۆمسیۆن و كاره‌كانی داهاتوو ده‌بێت كه ئێمه سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ین\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئێمه له گه‌ل ئه‌و برِیارهی دادگا نین و چاوهرِوان ده‌كه‌ین تا ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مانی عێراق دوا هه‌لوێستی خۆی ئاشكرا ده‌كات و چاره‌نووسمان به ده‌رده‌كه‌وێت\"".
وتیشی\"" به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌زگا سه‌ربه‌خۆییه‌كان به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی بونی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و گومانیش له‌و هه‌ڵبژاردنانه ده‌كرێت كه له داهاتوو دا ئه‌نجام ده‌درێت\""."
