عارف ته‌یفوور بۆ گوڵان: پێشبینی ده‌كرێت كورد سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق وه‌ربگرێت
هه‌ولێر _ سامان
عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند تا ئێستا پۆسته وه‌زاره‌ته ئه‌منیه به تاڵه‌كان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌و فریاد ره‌واندزیش كاندیدی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانی.
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مرِۆ به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان له نێوان لایه‌نه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌و له داهاتوودا بۆ باشتركردنی كاره‌كانی حكومه‌ت و بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی خراپی به سه‌ر دۆخی ئه‌منی له وڵات نه‌بێت ئه‌و پۆستانه یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه\"".
روونییشیكرده‌وه\"" پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كه به‌ر ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان كه‌وتووه‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و پشكه‌ی به‌ر ده‌كه‌وێت كه‌سێكی به ناوی خێرولڵا بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه كاندید كردووه، به‌ڵام ناوبرام له خۆ كاندیدكردن پاشگه‌زبۆته‌وه‌و فریاد ره‌واندزی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له ئێستادا كاندیده بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه\"".
سه‌باره‌ت به پۆسته ئه‌منیه‌كانیش، ته‌یفوور وتی\"" پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه\""."
