عه‌للاوی داوا له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات چاره‌سه‌ری پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بكات
پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان، بۆته گرێیه‌ك له به‌رده‌م ته‌واو بوونی سیسته‌می نوێی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق كه خۆی له هه‌ر پێنج دهسهلاَتی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌بینێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستارتیژییهكان پۆستێكی نوێی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقه‌و وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ت ئه‌ركه‌كانی رادهپهرِێنێ و له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان برِیاری پێكهێنانی درا، ئامانجیش له پێكهینانی راگرتنی هاوسه‌نگی ململانێ سیاسیه‌كانی كوتله‌كان بوو.
پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دواكه‌وتووه كه به پێی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی هه‌ولێرو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دوای 60 رۆژ له برِیاری پێكهێنانهكهیدا ده‌بوو یه‌كلایی بووبایه‌وه، كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه راسپێردراوه بۆ ئاماده‌كردنی ره‌ش نووسی یاسای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كه دواتر یا له په‌رله‌مان یاخود له ناو خودی ئه‌ندامانی خۆی كه له 20 كه‌س پێكدێت ده‌نگی بۆ بدرێ، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ش ئه‌یاد عه‌للاوی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه وه‌رده‌گرێت، بۆچوونه‌كانیش سه‌باره‌ت به دهسهلاَتهكانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه جیاوازن كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوا ده‌كات و به پێویستی ده‌زانێ ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن هه‌مان دهسهلاَتی سه‌رۆكی ئه‌نجووم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان هه‌بێت و توانای ده‌ركردنی برِیاریان هه‌بێت و له هه‌مانكاتیشدا بتوانێ ئه‌و برِیارانه جێبه‌جێ بكات، له به‌رامبه‌ردا هاوپه‌یمانی نیشتمانی به پێویستی ده‌زانێ ئه‌نجوومه‌نه‌كه ته‌نیا ببێته ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژپێكردن له پرسه ستراتیژییه‌كان كه رووبهرِووی عێراق ده‌بنه‌وه‌و حكومه‌ت پێویستی پێیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی نیشتمانی ره‌شنووسی یاسای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كه له‌لایه‌ن ئه‌لعێراقیه‌وه نووسینه‌وه‌ی بۆ كراوه به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقی ده‌زانێ چونكه دهسهلاَتهكانی هاوتای دهسهلاَتهكانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له مه‌كانه‌تی ئه‌و دهسهلاَته به‌رزه‌ی عێراق كه‌مبكاته‌وه‌و حكومه‌ت به سه‌ر دوو ته‌وه‌ری دهسهلاَتی له یهكجیا دابه‌ش بكات.
له باره‌ی چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پێكهێنانی ئهنجوومهنكه ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی كه نه‌یوستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا داوای له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كردووه بێته ناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی ته‌واونه‌بووی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌كرد عه‌للاوی داوای له سه‌رۆك بارزانی كردووه سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان دانووستان بكات و دا‌واشیان لێبكات سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رفراوانی سه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان گرێبده‌ن و له‌رێگه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بتوانرێ ته‌واوی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له ناویشیاندا پرسی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه.
له 31 ی، كانوونی دووه‌م كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه رایگه‌یاند به مه‌بستی جێبه‌جێكردنی برِگهكانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر و كاراكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، لێژنه‌یه‌كی بچووككراوه‌ی پێكهێناوه و له‌رێگه‌یه‌وه جارێكی دیكه دانووستان له‌گه‌ڵ كوتله سیاسیه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو لایه‌ك رێككه‌وتوون له سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ئه‌و دهسهلاَتانهی پێیدراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه شاكر كیتاب سه‌ر له نوێ دووپاتی كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكی نابێت، به‌ڵكو ده‌بێته دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له پاڵ دامه‌زراوه سه‌ره‌كیه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت ئامانجی سه‌ره‌كیشی بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكه له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی كه تێیدا هه‌موو پیچكهاتهكان پشكی خۆیان هه‌بێت له‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه، روونیشی كرده‌وه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه نوێیه‌ی ده‌وڵه‌ت دانانی ستراتیژییه‌ته بۆ داهاتووی عێراق، هه‌روه‌ها قیبله نمایهكیشه بۆ شه‌راكه‌تی نیشتمانی ببه‌و پێیه‌ش نابێته ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكی چونكه سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌بێته ئه‌نجوومه‌نه‌ی ده‌توانێ چاره‌سه‌ری گونجاو دابنێ بۆ دۆسییه چاره‌نووس ساز‌و پرسه زیندووهكان.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌منتاری ئه‌لعێراقییه ئه‌حمه‌د مه‌ساری جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌ر یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و كوتله‌ی رفاكسیۆنه كوردستانییه‌كان و ره‌وتی سه‌درو ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی پشتگیری له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن و داواش ده‌كه‌ن ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له ناو په‌رله‌مان ده‌نگی له سه‌ر بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی زیاتری پێبدرێ.
باسی له‌وه‌شكرد كوتله سیاسییه‌كان رێككه‌وتوون له سه‌ر به‌نده‌كانی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان، گوتی ئه‌وه‌ی تا ئێستا له سه‌ری رێكنه‌كه‌وتوون خاڵی میكانیزمی دهنگدانهكهیه له سه‌ر یاسای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له داهاتوویه‌كی نزیككدا هه‌ر یه‌ك له مالیكی و عه‌للاوی به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه‌و ئه‌و خاڵه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز، اصوات العراق، شبكة الاخباریة للانباء
